فانکشنی جووت و تاک
ڕواڵەت
لە ماتماتیکدا فانکشنی xn پێی دەوترێت فانکشنی جووت (بە ئینگلیزی: Even functions) ئەگەر n ژمارەیەکی تەواوی جووت بێت و ئەگەر n ژمارەیەکی تەواوی تاک بێت، فانکشنەکە تاکە (بە ئینگلیزی: odd functions).
فانکشنی جووت
[دەستکاری]وا دابنێ f(x) فانکشنێکی ڕاستەقینە بێت. ئەوا f، جووتە ئەگەر پەیوەندیی خوارەوە بۆ ھەموو بەھایەکیx کە لە بواری fدا بێت، ئەم مەرجە جێبەجێ بکات: [١]:p. 11
|
(Eq.1) |
لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە فانکشنی جووت ھاوتایە لەگەڵ تەوەری yـەکان.
ئەمانە چەند نموونەیەک فانکشنی جووتن:
فانکشنی تاک
[دەستکاری]ئەگەر f(x) فانکشنێکی ڕاستەقینە بێت. ئەوا f، تاکە ئەگەر پەیوەندیی خوارەوە بۆ ھەموو بەھایەکیx کە لە بواری fدا بێت، ئەم مەرجەی خوارەوە جێبەجێ بکات:[١]:p. 72
|
(Eq.2) |
لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە فانکشنی تاک ھاوتایە لەگەڵ خاڵی بنەڕەت.
ئەمانە چەند نموونەیەک فانکشنی تاکن:
- فانکشنی ھەرئەوێتی
- ساین
- فانکشنی ھیپەربۆلیک
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]- فانکشنی سفر واتە = تەنیا فانکشنێکە ھەم جووتە و ھەم تاکە.
- ئەنجامی کۆکردنەوەی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، نە جووتە و نە تاکە، مەگەر ئەوەی یەکێکیان سفر بێت.
- ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
- ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی تاکە.
- ئەنجامی لێکدانی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
- ئەنجامی لێدانی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی جووتە.
- ئەنجامی لێدانی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
- ئەنجامی دابەشکردنی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
- ئەنجامی دابەشکردنی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی جووتە.
- ئەنجامی دابەشکردنی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
- گرتەی فانکشنێکی جووت، فانکشنێکی تاکە.
- گرتەی فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی جووتە.
- ئەنجامی ئاوێتەکردنی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە و ئەنجامی ئاوێتەکردنی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی تاکە.
- ئەنجامی ئاوێتەکردنی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Functions and Graphs. Birkhäuser. 1990. ISBN 0-8176-3532-7.
پەراوێز
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Even and odd functions»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |