خزمەتگوزاریی کەشوھەوای نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خزمەتگوزاری کەشناسی نیشتمانی بەشێکە لە ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانوس و بەرگەھەوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بارەگای ئەم دامەزراوەیە لە شاری سیلڤەر سپرینگ لە ویلایەتی میریلاند دایە.
ئەرکی دەزگای کەشناسی نیشتمانی پێشکەشکردنی پێشبینی کەشوھەوا و ئاگادارکردنەوەی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیکەیە بە ڕێکخراوەکان و خەڵک بۆ پاراستن و سەلامەتی خەڵک، ھەروەھا پێدانی زانیاری گشتی. ئەم ئەرکانە لەلایەن کۆمەڵێک ناوەندی نیشتمانی و ناوچەیی و ١٢٢ فەرمانگەی پێشبینی کەشوھەوای ناوخۆیییەوە ئەنجام دەدرێن. بەو پێیەی خزمەتگوزاری کەشوھەوای نیشتمانی دەزگایەکی حکومییە، زۆربەی سەروەت و سامانەکەی گشتییە و زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی بە ئازادی لەبەردەستی خەڵکدایە.
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٧٠ نووسینگەی کەشوھەوای ئەمریکا بە یاسایەکی ھاوبەشی کۆنگرێس دامەزرا و لەلایەن سەرۆکی ئەوکات یولیس گرانتەوە واژوو کرا. مەبەست لەم نووسینگەیە لە سەرەتاوە چاودێری کەشناسی بوو لە وێستگە سەربازییەکانی ناوەوەی کیشوەرەکە و شوێنەکانی دیکەی ویلایەتەکان و ھەروەھا لە خاکەکاندا. ئەم دەزگایە خرایە ژێر دەستی وەزیری جەنگەوە، چونکە کۆنگرێس ھەستی بەوە دەکرد کە دیسپلینی سەربازی ئەگەری زۆرە خێرایی و ڕێکخستن و وردی تێبینییەکانی مسۆگەر بکات. ئەم دامەزراوەیە خرایە ژێر سەرپەرشتی بەشی پەیوەندییەکانی سوپای ئەمریکا لە وەزارەتی جەنگ لەژێر فەرمانی عەمید ئەلبێرت مێیر.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «National Weather Service»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خزمەتگوزاریی کەشوھەوای نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێدایە. |