بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیەوە ڕەوانە کراوە)
پانتایی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم لە فراوانترین ئاستی خۆیدا.

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم (بە ئینگلیزی: Roman Empire) لە سەدەی سێیەمی پێش زایینیدا دامەزرا و تا سەدەی پێنجی زایینی لە ئەورووپای ڕۆژئاوا بەردەوام بوو. ئەو ئیمپراتۆریەتە بوو کە گەیشتە ئەوپەڕی توانا و بەھێزیی خۆی و فراوانبوونی ناوچەکانی، ئەمەش لە کۆتاییی سەدەی یەکەم و کۆتاییی سەدەی دووەمی زایینیدا بوو. ئیمپراتۆرییەکە لەو ماوەیەدا ئەورووپای ڕۆژئاوا و بەلقان و ئاسیای بچووک و وڵاتی شام و میسر و لیبیا و تونس و جەزائیر و مەغریبی لەخۆگرت و قەڵەمڕەویشی تا ئێران و ھیند و سوودان و گەلە جەرمەنییەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕاین و باکووری دانووب چوو.

بەڵام ئەم ئیمپراتۆرییە لە سەدەی سێیەمی زایینیەوە بەرەو قۆناغی داڕمان و لێکھەڵشان چوو، ئەمەش بەھۆی چەندین ھۆکارەوە کە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتاییدا لە ساڵی ٤٧٦ی زایینی بڕووخێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]